٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێشنیازكردنی وەزیرەكانی كابینەكانی رەفسەنجانی و خاتەمی بۆ كابینەی روحانی

سەرچاوە: KDP.info

ئێران --- kdp.info/ نێوەندە میدیاییەكانی ئێران بڵاویانكردەوە كە ژمارەیەك لە وەزیرەكانی كابینەی هاشم رەفسەنجانی و محەمەد خاتەمی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیر لە كابینەی حەسەن روحانی سەرۆكی كۆماری هەلبژێردراوی ئێران پێشنیاز كراون. هەر لەمبارەیەوە پێگەی ئەلیكترۆنی ئاییندە ئونلاین بڵاویكردۆتەوە كە سەفدەر حوسێنی وەزیری ئابوری لە كابینەی محەمەد خاتەمی و محەمەد نهاوەندیان سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی بۆ پۆستی وەزیری ئابوری پێشنیاز كراون، هەروەها بۆ پۆستی وەزیری بەرنامە و بودجە هەریەك لە ئیسحاق جیهانگیری وەزیری پیشەسازی و مجحەمەد عەلی نەجەفی سەرۆكی دەزگای بەرنامە و بودجە لە كابینەی خاتەمی و مەسعود نیلی پێشنیاز كراون. هەروەها مورتەزا بانك پاریچزگاری كرمان لە سەردەمی رەفسەنجانی بۆ وەزیری كاروكاروباری كۆمەلایەتی و محەمەد رەزا عارف پالیوراوی سەرۆكایەتی ئێران كە بە هۆی حەسەن روحانی لە كێبركێیەكانی سەرۆكایەتی كشایەوە بۆ وەزیری گەیاندن و وەزیری زانست پێشنیاز كراوە بەڵام تا ئێستە رەزامەندی لە وەرگرتنی هەر یەك لەو دوو پۆستە دەرنەبریوە. هەروەها ئاییندە ئۆنلایەن ئاماژەی بەوەشداوە كە موحسین هاشمی رەفسەنجانی بۆ وەزیری رێگاوبان و سەرۆكی شارەوانی تاران پێشنیاز كراوە. چاودێرانی سیاسیش پێشبینی ئەوە دەكەنكە پێشنیازكردنی وەزیرەكانی كابینەی خاتەمی و رەفسەنجانی بۆ وزارەتەكانی ئابوری و بەرنامە و بودجە رزگاركردنی ئێران بێت لەو قەیرانە ئابوریەی كە تێی كەوتووە.


 

هەواڵی پەیوەندیدار