ئه‌مریکا: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین "به‌پێی ده‌ستور" متمانه له مالیکی وه‌ربگیرێته‌وه

رۆژنامه‌ی "السیاسة"ی کوێتی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 24/6/2012 دا له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداره‌وه ڕایگه‌یاند که ئه‌مریکا په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆک بارزانی و ئه‌یاد عه‌للاوییه‌وه کردووه و پێی ڕاگه‌یاندوون که ئه‌وان پشتگیریی بانگهێشتکردن و لێپرسینه‌وه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالکی ده‌که‌ن. سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه که ته‌نیا داوای ئه‌مریکا ئه‌وه بووه که پێویسته بۆ خۆ دوورگرتن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران هه‌موو ئه‌و پرۆسه‌یه بله چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاند که ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان نوێنه‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و نوێنه‌رانی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌ندێ زانیارییش له کۆبوونه‌وه‌که ده‌رچوون و ئاماژه‌و به‌وه ده‌که‌ن که له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌مریكا سێ سیناریۆی خستوه‌ته به‌رده‌م هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له له کۆبوونه‌وه‌ی نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و وه‌فدی ئه‌مریكی له نوسینگه‌ی جێگیری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه ئێستا له‌ناوچه‌ی سه‌وز له كۆبونه‌وه‌دان به ماڵپه‌ری "ئور نیوزی" راگه‌یاندوه: هه‌ردوولا له‌سه‌ر سێ پێشنیار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق رێکكه‌وتون و جۆ بایدن جێگیری سه‌رۆكی ئه‌مریكاش په‌یوه‌ندیی به هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم و ئه‌یاد عه‌لاویه‌وه كردووه و پێشنیاره‌كانی پێڕاگه‌یاندوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند: ئه‌و سیناریۆیانه‌ی كه بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق خراونه‌ته‌ڕوو، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه مالیكی له‌په‌رله‌مان میوانداری بكرێت له جیاتی ئه‌وه‌ی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه بانگهێشت بكرێت و به‌ڵێنی نوسراوی لێ وه‌ربگیرێت بۆ جێبه‌جێ كردنی رێكکه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات" سیناریۆی دووه‌میش ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیستی عێراقیه‌وه ناوی سێ كاندیی نوێ بۆئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه بێ وه‌زیرن بدرێت به‌مالیكی و پێویستیشه مالیكی چاكسازی سیاسی ئه‌نجام بدات و دواتر كۆنگره‌یه‌كی نیشمانی ببه‌ستریـَت".
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه گوتیشی: " سیناریۆ ی سێهه‌میش ئه‌وه‌یه له‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌م دوو هه‌نگاوه‌دا ئه‌وا ڕكه‌به‌ره‌كانی مالیكی و ئه‌وانه‌ی له هه‌ولیر كۆبونه‌وه داوای متمانه سه‌ندنه‌وه‌له‌مالیكی بكه‌ن و دواتر حكومه‌تێكی ته‌وافقی نیشتمانی به‌به‌شداری سه‌رجه‌م كوتله سیاسیه كان دابمه‌زرێت ".
له‌مباره‌وه فه‌رهاد ئه‌تروشی ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان به سایتی kdp راگه‌یاند ئه‌مه‌ریكییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێت پێكهاته‌كانی عێراق پابه‌ندی ده‌ستوری وڵات بن. ئه‌تروشی گوتی: " جۆ بایدن به‌توندی هۆشداری داوه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌وه‌ی وڵات دوربخاته‌وه له لێواری دیكتاتۆری.
له‌درێژه‌ی هه‌والی ئاژانسی ئور نیوز ئه‌وسه‌رچاوه‌یه ئاشكرای كردووه " وه‌فده‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی به وه‌فده ئه‌مریكییه‌كه‌یان راگه‌یاندوه ئه‌م سێ هه‌نگاوه هۆكارن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسیه‌كان و نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان له‌نێوان كوتله سیاسییه‌كانی عێراقدا.
هه‌موو ئه‌وانه‌ش له کاتێکدایه که دوێنێ کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆک بارزانی به‌ڕێوه‌چوو و له به‌یاننامه‌یه‌کدا یه‌کهه‌ڵوێستیی و سوربوونی خۆیان له وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیکی دووپات کرده‌وه، ئه‌مڕۆش جارێکی دیکه لیستی عێراقییه سوربوونی خۆی له‌سه‌ر متمانه سه‌ندنه‌وه ڕاگه‌یانده‌وه و ڕه‌وتی سه‌دریش ڕایگه‌یاند که ئه‌وان سورن له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کیش پاشگه‌زیان ناکاته‌وه.




