دهۆك ..لە شەش مانگی رابردوودا 99 پرۆژە بۆ كرێكاران ئەنجامدراوە

دهۆك -- kdp.info / لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكی لقی دهۆكی یەكێتی سەندیكای كرێكارانی كوردستان ، ئاماری شەش مانگی رابردووی پرۆژە و ئەو رووداوانەی توشی كرێكاران هاتوون راگەیاند. لەمبارەیەوە عیسا نسری سەرۆكی لقی دهۆكی یەكێتی سەندیكای كرێكارانی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد كە لەو شەش مانگەدا 99 پڕۆژە بۆ كرێكاران دەستەبەر كراوە و نۆزدە كرێكار برینداربوون و شەشی دیكە بە رووداوی جیا گیانیان لە دەستداوە . هەروەها سەرۆكی لقی دهۆكی یەكێتی سەندیكای كرێكارانی كوردستان رایگەیاند كە بۆ كرێكارانی بیانیش 851 پرۆژە دەستەبەر كراون.




