٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی یەکێتی: بەیانی شەممە لیستی هەڵبژاردن پێشکەشی کۆمسیۆن دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی - تایبەت بە  KDP.info/  سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی رایگەیاند کە رۆژی شەممە لیستی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستانیش، كە بۆ سنووری هەرسێ پارێزگاكە ئامادەكراوە، رۆژی شەممەی داهاتوو كە دوا وادەی یاسایی پێشكەشكردنی لیستەكەیە، دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی بە پێی رێوشوێنە یاساییەكان پێشكەشی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی دەکات.
لەكۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەمەڕ چەندین باسی گرینگی ئێستە کۆبوونەوەی کرد و سەرچاوەکە دەڵێت:  چەندین بابەتی پەیوەست بەباری سیاسی و گۆڕانكارییەكانی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا. بە تایبەت بارودۆخی دوای پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەو یاسایەی كە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی ئێستای هەرێم و مەسەلەی پڕۆژەی دەستوور و كاردانەوە جیاجیاكانیش بە دواداچوونیان بۆكرا.
هەروا كۆبوونەوە، سەبارەت بە بابەتی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی كوردستان گفتوگۆی تێرو تەسەلی كرد و تەئكیدی لەهەڵوێستی یەكێتی، سەبارەت بەهەڵبژاردنی پارێزگاكان كردەوە كە یەكێتی لایەنگری ئەنجامدانیەتی لەوەختی خۆیدا و داوایەكی پێشووتریشی بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان تەئكید كردەوە كە ڕێگرییەكانی بەردەم ئەو هەڵبژاردنە چارەسەر بكات.

سەربارەت بە هەڵبژاردنەکانیش ئەم سەرچاوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند: هەر لەبارەی هەڵبژاردنەكانەوە، مەكتەبی سیاسی كەیسی تۆماری دەنگدەرانیشی، لەبەر رۆشنایی ئەو داتاو ئامارانەی لەبەردەست دابوون تاوتوێكرد و چارەسەركردنیشی بە پێویست زانی بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمان و پارێزگاكانیش هیچ جۆرە گومان و تەم ومژی لەسەر دروست نەبێت، ئۆباڵی دروستبوونی كێشەكە و چارەسەركردنیشی خستە ئەستۆی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و پێشی وابوو كە ئەو كەیسە مەودای یاساییشی هەیە، كە دەكرێت لەو ڕێگەیەشەوە چارەسەربكرێت .
سەبارەت بە لیستی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستانیش رایگەیاند :  لیست  بۆ سنووری هەرسێ پارێزگاكە ئامادەكراوە، رۆژی شەممەی داهاتوو كە دوا وادەی یاسایی پێشكەشكردنی لیستەكەیە، دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی بە پێی رێوشوێنە یاساییەكان پێشكەشی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار