ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری کەرکووک ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە

کەرکووک-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری ئاسایشی کەرکووک ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە شاری کەرکووک بە ئامر فەوجێکی لیوای 1تەقییەوە، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زەرەرو زیانێکی نەبووە.
عەمید ھەڵۆ نەجات بەرێوبەری ئاسایشی کەرکووک بەkdp.info راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەرکووک-ھەولێر لەنزیک جێشتخانەی عەبدوڵلا ئۆتۆمبێلێکی جۆری فیکترا لە کاتی تێپەربوونی ئامر فەوجی لیوای یەک عەقید ئەحمەد مەجید محهمەد کەسەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە تەقییەوەتەوە.
ھەڵۆ نەجات گوتیشی: لەکاتی ئۆتۆمبێلەکە تەقیوەتەوە ھیچ کەس لەوێ نەبووە و ئامرفەوجەکەش تێپەریوە، بۆیە ھیچ زەرەروزیانی مادی و گیانی نەبووە.




