سەرۆک کۆماری ئیران گەشتەکەی بۆ بەغدا دەست پێ‌کرد

بەغدا –KDP.Info/ مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران تارانی پایته‌ختی به‌ره‌و به‌غدای پایتەختی عێراق به‌جێهێشت و چاوەڕوان دەکرێت لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرپرسانەوە پێسوازی لێبکریت . به‌پێی ئاژانسی فەردا بڵآویکەردەوە له‌م گەشتەدا وه‌فدێکی باڵای سیاسی و ئابووری ئێران هاوڕێتی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌که‌ن و وه‌فده‌که له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حکوومه‌تی عێراق نوری مالیکی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دیدار ئه‌نجام ده‌ده‌ن. پێشتر ڕاگه‌یێندرابوو که له‌م گەشتەدا کە دوو ڕۆژ دەخاێنیت و له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌نجام ده‌درێت، له غیابی خودی سەرۆک تاڵه‌بانی، مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌گه‌ڵ خوزه‌یر خوزاعی، جێگری سه‌رکۆک کۆمار و نووری مالیکی، سه‌رۆک وه‌زیران و ژماره‌یه‌کی دیکه له به‌رپرسانی عێراقی دیدار ده‌کات.




