سوریا .. 6 ئه‌ندامی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG کوژران

سوریا– KDP.Info / شه‌ش ئه‌ندامی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه له شه‌ڕ و پێکادان له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به به‌ره‌ی نوسره‌ت، کوژران. به‌پێی هه‌واڵی فرات نیووز: شه‌وی ڕابردوو له نێوان باڵی سه‌ربازیی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک (YPG) و گرووپه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به به‌ره‌ی نوسره‌ت شه‌ڕێکی قورس ڕوویدا که له ئه‌نجامدا 6 هێزی کورد کوژران. بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی خۆیان له سه‌رانسه‌ری ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا له باکووری ئه‌و وڵاته خستۆته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه. پێشتر یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) رایگەیاندبوو کە شه‌ڕ و پێکادان له شاری سه‌رێکانی له کوردستانی سووریا کۆتایی هاتووه، له گرکێ له‌کێ له نێوان قامیشڵۆ و دێرک، شه‌ڕ چۆته قۆناغێکی نوێیه‌وه...




