ئوسامە نوجیفی داوای دانیشتنێکی کراوەی پەرلەمانی عێراق دەکات

به‌غدا – KDP.Info / سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق داوا ده‌كات سبه‌ینێ په‌رله‌مان دانیشتنێكی كراوه ئه‌نجام بدات بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئێستای پارێزگای دیاله، ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاندووە : کە له‌چوارچێوەی کۆبوونەوەی لەگەڵ په‌رله‌مانتارانی پارێزگای دیاله جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر قه‌یرانی ناوخۆی قه‌زای میقدادیه و مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندی بۆ پارێزگاكانی تر. و هەروەها ئاماژەدراوە كه تیرۆر و توندوتیژی بارودۆخی ئه‌منی‌و سیاسی‌و عه‌شایه‌ری هه‌ره‌سهاتوی پارێزگاكه‌ی قۆزتۆته‌وه‌و، پێویسته له‌سه‌ر هه‌مولایه‌ك هاریكاری یه‌كتربن بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانی نه‌بوونی هاوسه‌نگی له پارێزگاكه‌دا. هاوکات لە بەیاننامەکدا سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق داوا ده‌كات سبه‌ینێ په‌رله‌مان دانیشتنێكی كراوه ئه‌نجام بدات و ئەو پرسە تاوتوێ بکات، قه‌زای میقدایه‌دی سه‌ر به پارێزگای دیاله یه‌كێكه له‌ناوچه پڕكێشه‌كانی دیاله‌و ناوبه‌ناو رووبه‌ڕووی هێرش‌و توندوتیژی ئه‌وتۆ ده‌بێته‌وه كه مه‌ترسی به‌رپابونی شه‌ڕی تایه‌فی لێده‌كرێت.




