سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كونسوڵی نوێی توركیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

پێش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ـی 7ـی 2013 لە سەڵاحەدین به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌مهمد عاکف اینامكونسوڵی نوێی توركیا له هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا، سه‌ره‌تا كونسولی نوێی توركیا له هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵیی خۆی به‌و دیداره ده‌ربڕی و سڵاو و رێزی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای به سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند. پاشان ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان دا و گوتی: ئه‌و په‌یوه‌ندییانه گرینگ و جێی بایه‌خن و ده‌بێ زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێ، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادایه. هه‌روه‌ها باسی له‌و ژماره زۆره‌ی كۆمپانیا و ره‌وه‌ندی توركیا كرد، كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یشی به به به‌ڵگه‌ی گرنگیی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه دانا. له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باسی سه‌قامگیری و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: له ماوه‌ی كاركردنمدا وه‌ك كونسوڵی توركیا له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وپه‌ڕی هاوكاری و كارئاسانیم له داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بینیوه و هیوای به‌رده‌وامبوونی بۆ ده‌خوازم.
پاشان به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به خێرهاتنی كرد و پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونی لێ كرد و گوتی: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆوە بینیوە و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كارئاسانی و په‌ره‌پێدانی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌هاوکار دەبێت. له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا بارودۆخی ناوچه‌كه به گشتی تاوتوێ كرا.




