لە 6 مانگی ڕابردوودا 55 خێزان گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان

سۆران- تایبەت بە KDP.info/ گەڕانەوەی ئاوارەكان لە ڕێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران بەردەوامەو لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا 55 خێزان كە 142 كەس لەخۆدەگرێت لە ڕێگەی ئەو دەروازەیە گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان.
بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سۆران عەباس ئەمیر تایبەت بە kdp.infoراگەیاند: لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ڕۆژ بۆ ڕۆژ ڕوو لە زیادبوونەو چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ ڕێژەیەكی زۆر لە ئاوارەكان بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، تا ئێستا لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا 55 خێزان كەلە 142 كەس پێكهاتوونە لە ڕێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران بە خاكی هەرێمی كوردستان شادبوونەوە، لەوانە 7 خێزان بەرەو پارێزگای سلێمانی و 44 خێزان پارێزگای هەولێرو نیشتەجێ بوونەو 4 خێزانیش لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیەكەمان مانەوە، حكومەتی هەرێم هەموو ئاسانكاریەكی بۆ ئەو خێزانانەی كە لە ئێران دەگەڕێنەوە كردووەو لە داهاتوودا هەموویان بەپێی ئەو ساڵانەی گەڕاونەتەوە قەرەبوو دەكرێنەوە. جێی باسە پاش كۆتایی هاتنی وەرزی خوێندن ڕێژەی گەڕانەوەی ئاوارەكان دەست پێ دەكات و لەم ماوە پشوە بەردەوام دەبێت.




