لێدوانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان سه‌باره‌ت به په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم

له ماوه‌ی رابردوودا, حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی سازان و ده‌ربازبوون له چۆنیه‌تی بڕیاردان له باره‌ی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم, هه‌وڵێكی زۆری له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه‌كاندا, به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئێمه سه‌ری نه‌گرت, ئه‌وه بوو په‌رله‌مانی كوردستان دوو پڕۆژه‌یاسای بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خولی سێیه‌می په‌رله‌مان له 30/6/2013 ده‌ركرد و به رێكاری یاسایی پڕۆژه‌یاساكان خرانه به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ر بدات, له‌و پێناوه‌شدا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان چه‌ندین كۆبوونه‌وه و دانیشتنیان بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه ئه‌نجامدا.
سه‌رئه‌نجام سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له 16/7/2013 سه‌باره‌ت به بڕیار و بابه‌ته‌كان له په‌یامێكدا دیدی خۆی بۆ رای گشتی ده‌ربڕی, ئێمه له حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان هه‌روه‌ك چه‌ندین جار داوامان له‌هه‌موو لایه‌ك كردبوو كه سازانێك له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه بكه‌ن، كه‌چی به‌داخه‌وه ئه‌وه نه‌كرا, هه‌ربۆیه‌ش خوازیاربووین سه‌رۆكی هه‌رێم به ئاراسته‌ی سازان و لێكنزیككردنه‌وه‌ی زیاتری لایه‌نه سیاسییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی گونجانێكی یاسایی و سیاسی هه‌نگاو بنێ، له‌و په‌یامه‌شدا سه‌رۆكی هه‌رێم له باره‌ی پرسی ده‌ستوور و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و گه‌ڕانه‌وه بۆ رای زۆرینه‌ی خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كان, دووپاتی سازانی سیاسی كردۆته‌وه كه هه‌ر ئه‌مه‌ش خواستی لایه‌نه سیاسییه‌كان و جه‌ماوه‌ری كوردستان بوو. هیوادارین ئه‌و په‌یام و بڕیارانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌یامه‌كه‌یدا داكۆكی لێده‌كات, هه‌نگاوی باش بێت, له پێناو دووباره سازان و گونجانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێكدا جێبه‌جێ بكرێن, چونكه هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌سكه‌وتی زیاتر بۆ گه‌لی كوردستان به ده‌ستده‌هێنێ و دۆخه‌كه‌ش ئارامتر ده‌كاته‌وه.
مه‌كته‌بی سیاسی
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
17/7/2013




