ئومێد محهمەد: خشتەی دابەش کردنی کارەبا وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت و گۆرانکاری بەسەردا نەھاتووە

ھەولێر تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێم ئاشکرایکرد، ھیچ کۆڕانکاریەک بەسەر خشتەی کارەبا دانەھاتووە و ھیچ کێشەیەکی رووینەداوە، تەنھا خواستی ھاوڵاتیان بۆ کارەبا زۆر زیاد بووە.
ئومید محەمەد بەرێوبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێم بەkdp.infoراگەیاند: لە ھەر پارێزگایەک بەرنامەیەک بۆ دابەش کردنی کارەبا دانراوە وھیچ گۆرانکاریەک لە خشتەی پێدانی کارەبا روی نەداوە،بەڵکو خواستی ھاوڵاتیان بەشێوەیەکی سەرسورھێنەر زیادی کردوە.
ئومێد محهمەد گوتیشی: ئەوەی دەگوترێ رۆژانە چوار بۆ پێنج کاتژمێر کارەبا دەبردرێت، ئەمە تەنھا رەنگە لەھەفتەی جارێک روبدات، گەر نا بەرنامەکە وەک خۆی جێبەجێدەکریت و گۆرانکاری بەسەر دانەھاتووە.
لەسەرهتای ئەم مانگەوە وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: لە مانگی رەمەزان رۆژانە 22کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە ھاوڵاتیان دەدرێت، بەڵام خەڵک گلەیی لە وەدەکەن کە ئەم 22کاتژمێرە بەتەواوەتی نادرێت.




