هۆشداری سەرۆك ئەركانی سوپای بریتانیا لە مەڕ دانانی ناوچەی دژە فرین لە سوریا

DAILY TELEGRAPH-KDP.info/ جنرال ریچاردز، پێشتر فەرماندەی هێزەكانی ناتۆ ی لە ئەفغانستان بە ستۆ بوو، لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا هۆشدار دا و رایگەیاند كە دانانی ناوچەی دژە فرین لە سەر ئاسمانی سووریا دەتوانێت ببێتە هۆی جەنگ لە ناوچەكە دا.
جنرال دیڤید ریچاردز، لە چاوپێكەوتنێكیدا كە لە رۆژنامەی دەیلی تێلێگرافی بریتانی بڵاو كراوەتەوە، گوتی: دانانی ناوچەی دژە فرین بە سەر ئاسمانی سووریادا، ئەنجامێكی مەترسیدار بەدوای خوێدا جێدەهێلێت.
جنرال ریچارد رایگەیاند، ئەنجامدانی ئەو كارە هیچ كاریگەرییەك لە سەر سوریا دانانێت، پێوستە كارێكی هاوشێوەی كە لە وڵانی لیبیا ئەنجامدرا، بكرێت ئەویش بریتیە لە هێرشكردنی بۆ ئەو بنكە سەربازییانەی كە چەكی دژە فرۆكەی لێیە و لە ناوبردنیان.




