كاترین ئاشتوون دوای ئازادكردنی محەمەد مورسی دەكات

BBC NEWS-KDP.info/كاترین ئاشتوون، بەرپرسی سیاسیەتی دەرەوەی یەكتێتی ئەوروپا لە میانەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی كاتی میسر جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە پێوستە هەنگاویی خێرا بنرێت بۆ گواستنەوەی حكوومەتی دیموكراتی لەو وڵاتە دا و هیوای خواست كە میسر بەرەو دیموكراسی هەنگاو بنێت.
خانمی ئاشتوون لەو دیدارە دا داوای ئازادكردنی، محەمەد مورسی، سەرۆك كۆماری پێشووی ئەو وڵاتە كرد لە بەرپرسانی حكومەتی كاتی ئەو وڵاتە، نابراو گوتی: من لەو بروایەدام پێوستە هەموو زیندانیانی سیاسی لەو وڵاتە دا ئازاد بكرێن.




