حكوومەت هانی خەڵك بۆ سیستەمی جاشایەتی دەدات

وان-KDP.info/ لە كاتێكدا كە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزە كردنی توركیا دەستی پێكردووە، كورد و پێكهاتە جیاجیاكانی توركیا بە مەبەستی سەرۆكەوتنی ئەو قۆناغە داوا لە حكوومەتی توركیا دەكەن كە دەست بە هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی جاشایەتی بكاتە بەڵام بە پێچەوانەی داواكارییەكانی خەڵكەوە حكوومەت هەر پرۆپاگەندە بۆ سیستەمی جاشایەتی دەكات.
لەم باریەوە ماڵپەڕی زاپ خەبەر بڵاوی كردەوە كە رۆژی چوار شەممە سەرۆكی ناوچەی وانی پارتی داد و گەشە پێدان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ كەسوكاری جاشەكاندا رایگەیاندووە كە بە مەبەستی پشتگیری كردن لەم سیستەمی بریاریان داوە كە چەندین پرۆژەی جواروجۆری كۆمەڵایەتی جێبەجێ بكەن .
سەرۆكی ناوچەی وانی ئاكەپە ئاماژەی بەوە كردووە كە یەكەمین پرۆژەی ئاكەپە بۆ ئەم مەبەستە پەروەردە كردنی پیشەیی جاشەكانە و دواتر بریارە ئاكەپە بۆ پرۆژەكانی وەكو ئاژەڵداری و كشتووكاڵی لە رووی داراییەوە هاوكاری جاشەكان و كەسوكاری جەشاكان بكات.




