٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەڵمانیان نەخشەی كوردستانی بڵاو كردەوە و توركیایش نارازییە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ گوڤاری مانگانەی زەنیسی (Zenith)ی ئەڵمانی لە تازەترین ژمارەی خۆیدا باسی كوردستانی گەورەی كردووە و نەخشەی كوردستانی گەورەی لە سەر بەرگی خۆی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی: ئایا هێشتا دەتوانرێت پێشی لەم وڵاتە بگیردرێت؟

ئەم گوڤارە كە گوڤارێكی مانگانەیە و هەر دوو مانگ جارێك دەر دەكرێت، سەبارەت بە كوردستان پرسێكی دیكەی پرسیوە و نووسیویەتی: ئایا كورد سوودمەندی بەهاری عەرەبییە؟

دوای بڵاو كردنەوەی ئەم نەخشەیە روشنبیر و سیاسەتمەدارانی توركیا دەستیان بە دەربڕینی نارەزایەتی كردووە و رایانگەیاندووە كە ئەمە بێ رێزییە بە توركیا.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی خەبەر سێ توركی بڵاوی كردووەتەوە كە زۆربەی زۆری روشنبیر و سیاسەتمەدارانی توركیا پێیان وایە كە ئەمە هەوڵدانێكی روون و ئاشكرایە بۆ پارچە كردنی توركیا بۆیە بە توندی ئیدانەی بڵاو كردنەوەی ئەم نەخشەیە لە لایەن گوڤاری ناوبراوەوە دەكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار