٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قوتابیانی كورد داوا لە روحانی دەكەن بەڵێنەكانی خۆی جێبەجێ بكات

سەرچاوە: KDP.info

تاران-KDP.info/ ژمارەیەكی زۆر لە قۆتابیانی كورد و چەندین رێكخراوی قۆتابیانی كورد لە تاران و چەندین شاری رۆژهەڵاتی كوردستاندا داوایان لە سەرۆكۆماری نوێ ئێران حەسەن روحانی كردووە كە ئەو بەڵێن و سۆزانەی كە لە كاتی هەڵمەتی پرۆپاگەندەی هەڵبژاردنەكاندا بە خەڵكی داون جێبەجێیان بكات.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ئین ئین سی رۆژ بڵاوی كردووەتەوە كە زیاتر لە 25 رێكخراوی جۆراوجۆری قۆتابیانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ژمارەیەكی زۆر قۆتابیانی كوردی زانكۆكانی تاران، نامەیەكیان ئاراستەی سەرۆكۆماری نوێ ئێران حەسەن روحانی كردووە و داوایان لێ كردووە كە بەڵێن و سۆزەكانی خۆی جێبەجێ بكات و ببێتە پارێزەرەی مافی خەڵك.

قۆتابیانی كورد لەو نامەیەدا باسی هەژاری، بێكاری و گرانی، سانسور، گەندەڵی و گوشاری پولیس لە سەر خەڵكیان كردووە و داوایان لە روحانی كردووە كە كۆتایی بەم كێشانە بهێنێت تا بەمجۆرە خەڵكی ئێران بە تایبەتی كورد بتوانێت بە بەختەوەری و ئازادی بژیت.

هەواڵی پەیوەندیدار