٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عیسمەت رەجەب: کەمتر لە پۆستی پارێزگار یاخود سەرۆکی ئەنجوومەن پێی رازی نابین

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ- تایبەت بە KDP.info/ سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە پارێزگای موسڵ دەڵێت: ئێمە براوەی یەکەمین لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ، بۆیە کەمتر لە پۆستی پارێزگار یاخود سەرۆکی ئەنجوومەن پێی رازی نابین.

عیسمەت رەجەب سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.info  راگەیاند:تاوەکو ئێسته‌ کۆمسیۆن ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵی پەسەند نەکردووە، ھەر چەند بڕیار بوو رۆژی دووشەممەی رابردوو پەسەندی بکات، بۆیە ھەر کاتێ پەسەند کرا دەست بەدانوستان دەکەین بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانیەتی لە گەڵ لیستە براوەکانی دیکەی ئەوپارێزگایە.

عیسمەت رەجەب گوتیشی: ھەوڵ ده‌دەین لە گەڵ ئەولیستانە ھاوپەیمانیەتی بکەین ئەوانەی بە زۆرترین داواکاری کورد رازین، بەَلام لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێسته‌ ئەنجامەکان پەسەند نەکراوە، بەرسمی گفتوگۆیان لە گەڵ ھیچ لیستێک نەکردووە.

ناوبراو راشیگەیاند: ئێمە بەھیچ شێوەیەک سازش لە مافی خۆمان ناکەین و کەمتر لە پۆستی پارێزگار یاخود سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا پێی رازی نابن، چونکە براوەی یەکەمن لەو ھەڵبژاردنە.

هەواڵی پەیوەندیدار