غەفور مەخموری: تێکرای حزبەکانی بەشداربوو لە کۆبوونەوەی شەشی حوزیران پشتگیریان لە درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی ھەرێم کرد

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: تێکرای ئەو حزبانەی لە کۆبوونەوەی شەشی حوزیران لە گەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداربوون، پشتگیری خۆیان بۆ درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەربری ، تەنانەت کەس تێبینیشی لەسەر نەبوو.
غەفور مەخموری گوتیشی: پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان زۆر گرنگ بوو وئێمە پێشوازی لێدهکەین، چونکە داوای کردهوە پێویستە سازان لە بارەی پرسە نەتەوایەتییەکان بکرێت و دەستوریش لە پەرلەمان لە خولی داھاتوو تەوافقی ھەموو لایەنەسیاسییەکانی لەسەر بکرێت، ئەمە خۆی لەخۆیدا زۆر گرنگە، چونکە پەرلەمانی کردۆتە مەرجەع بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەکان.
مەخموری راشیگەیاند: خالێکی دیکەی ئیجابی بووە کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رێزی لە رای زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان گرتووە، کە ھەردوو یاسای 30حوزیرانی رەتنەکردۆتەوە، چونکە زۆرینەی حزب و لایەنەسیاسییەکان داوایان لەسەرۆکی ھەرێم کرد ئەم یاسایانە رەتنەکاتەوە.
سەبارەت بەوەی ھەندێک لە حزبەکان باس لەوە دهکەن کە لە کۆبوونەوەی شەشی حوزیران داوایان کردووە سەرۆکی ھەرێم ئەم یاسایانە ئیمزانەکات، ناوبراو گوتی: ھەموو حزبەکان پشتگیری خۆیان بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی ھەرێم دەربری و تەنانەت کەس تێبینیشی لەسەر نەبوو، بگرە داوایان کرد رەتی نەکاتەوە و ئیمزای بکات.




