ئەحمەد گەرمیانی: قەرەبووکردنەوەی 64مانگی فەمانبەرو مامۆستایانی ھەولێر و دھۆک تەنھا دانانی ئالیەتی دابەشکردنی ماوە

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایکرد، قەرەبووکردنەوەی 64مانگی مامۆستاو فەرمانبەرانی سنوری ھەردوو پارێزگای ھەولێرێ و دھۆک تەواو بووەو تەنھا ئالیەتی دابەشکردنەکەی ماوە .
ئەحمەد گەرمیانی بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەkdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەک بە بەشداری نوێنەرانی وەزارهتی دارایی و فەرمانبەران و یەکێتی مامۆستایان و وەزارەتی پەروەردە بەرێوە چوو، لە بارەی رێنمای 32ی تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی 64مانگی فەرمانبەرو مامۆستایانی ھەردوو پارێزگای ھەولێر ودھۆک .
ئەحمەد گەرمیان گوتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا ھەموو لایەک کۆک بوون کە پێویستە فەرمانبەرو مامۆستایانی ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆکیش بەھەمان شێوەی فەرمانبەر و مامۆستایانی سلێمانی و گەرمیان 64مانگی دیکە قەرەبوو بکرێنەوە، ئەمەش بە پێی رێنمای32ی وەزارەتی دارایی.
گەرمیانی رونیشیکردهوە، ئێسته تەنھا ئالیەتی دابەشکردنی ئەو 64مانگە ماوە و کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن تاوەکو بگەنە ئالیەتێک بە ئاسانترین شێوە ئهو قەرەبووکردنەوەیە دابەشبکرێت.




