بەهۆی سستی رێبەر كویك لە سۆران گربوونەوەیەك بەرێوەچوو
سۆران- تایبەتKDP.info به / بە مەبەستی نارەزایی دەربڕین لەسەر خاوی هێڵی ئینتەرنێتی رێبەر كویك، وەك گەنجان و بەكارهێنەرانی ئەو هێڵە لە دەڤەری سۆران، گردبوونەوەیەكی نارەزاییان لەبەردەم بەشی تەكنیكی ئەو كۆمپانیایە رێكخست. پێنج داواكاریان خستنەڕوو و ماوەی سێ هەفتەیان داناوە بۆ ئەوەی داواكانیان جێبەجێ بكرێن، ئەگەرنا هەڵوێستی تریان دەبێت.
لەم بارەیەوە رێكخەری ئەو خۆپیشاندانە بەشار عزیز تایبەت بە kdp.infoراگەیاند: لەبەرامبەر ستی و خاوی هێلی تۆری ئینتەرنێتی رێبەركویك، ژمارەیەك لە گەنج و لاوانی بەكارهێنەری ئەو تۆرەی ئینتەرنێت گردبوونەوەیەكی ناڕەزیمان لەبەردەم نوسینگەی سۆرانی ڕێبەركویك ئەنجامدا، لەگردبوونەوەكەدا بەناوی بەكارهێنەرانی ئەو هێڵەی ئینتەرنێت لەدووتوێی نوسراوێكدا 5 خاڵمان وەك داواكاری خستە ڕوو كە ئاراستەی قایمقامی سۆران و لیژنەی گواستنەوەی پەرلەمانی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیای ڕێبەركویك بۆ ئینتەرنێتمان كرد، تیایدا داواكاربووین بەزووترین كات چارەسەری سستی و خاوی تۆڕی ئینتەرنێتی ڕێبەركویك بكرێت، بەهۆی ستی ئەو تۆرەوە زیانێكی زۆری بە هاوبەشانی تۆڕی ئینتەرنێتی رێبەركویك لەناوچەكە گەیاندووە.




