٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

24 كاسبكار كەلوپەلی پیشەوەریان بەسەردا دابەشكرا

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- تایبەت KDP.info/ پیشەوران وەك بەشێكی گرنگ لە بنیات نان و كاروباری رۆژانەی هاولاتیاندا، بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردن بەو چینەوە رێكخراوی نێودەولەتی بۆ كۆچ 24 پیشەوەری سود مەند كرد بە كەرستەی پیشەوەری.

بۆ ئەم مەبەستە قائیمقامی قەزای سۆران كرمانج عزەت تایبەت بە kdp.infoراگەیاند: رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ كۆچ بەهەماهەنگی قایمقامیەتی سۆران بەمەبەستی پشتگیریكردنء هاندانی خاوەن پیشە تایبەتەكان، لەرێورسمێكدا كەلءپەلء پێداویستی كاركردنی بەسەر 24 كاسبكاری سۆران كەبریتی بوون لە خاوەن پیشەكانی دارتاشی، سەرتاشخانە، ئاریشگا، نانەواخانەء لەحیم چی ء پیشەتایبەتیەكانی تردا دابەش". جێی باسە بەردەوام لەو دەڤەرەدا پیشەوەرەكان لێ جیا دەكرێنەوەو بۆ پێشوەچوونی ئەو چینە بازاری تایبەت بۆیان بنیات دەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار