٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەماوەی یەك مانگدا 87 گەنجی هەڵەبجەو خورماڵ رەوانەی سوریا كراون

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە –  KDP.info / بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان لەماوەی یەك مانگدا  87  گەنجی هەڵەبجەو خورماڵ رەوانەی سوریا كراون. ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكردووەتەوە لەشارۆچكەی هەڵەبجەو قەزاكانی دەوربەری گەنجانی كورد بەناوی  جیهادەوە رەوانەی سوریا دەكرێن، زۆربەی ئەو گەنجانەش لەمزگەوتەكان بەڕێكخستن دەكرێن لەڕێگەی توركیاوە رەوانەی ناوخاكی سوریا دەكرێن‌و دەخرێنە ریزەكانی سوپای ئازادەوە.  لەهەواڵەكەدا هاتووە بەدەیان گەنجی كورد بەتایبەت لەشارۆچكەی هەڵەبجەو قەزای خورماڵی سەر بەپارێزگای سلێمانی‌و لەڕێگەی توركیا دەچنە سوریاو بەشداری سوپای ئازاددەبن. كەسێكی ئاگادار لەو بابەتە كە نەیوستووە ناوی بڵاوبكرێتەوە بەئاژانسەكەی راگەیاندووە كە مانگی رابردوو لەشارۆچكەی هەڵەبجە  75  گەنج ‌و لەقەزای خورماڵ  12  گەنجی كورد لەڕێگەی توركیا رەوانەی ناوخاكی سوریاو ریزەكانی سوپای ئازادكراون، زۆربەی ئەو گەنجانەش ئەوانەن كە لەزانكۆ دەخوێنن‌و لە  3  مزگەوت بەڕێكخستن دەكرێن، پاشان ئەو گەنجانە پاسپۆرتیان بۆ دروستدەكرێت‌و رەوانەی شارەكانی توركیاو بەتایبەت ئەستەنبۆڵ دەكرێن‌و دواتر لەوێ گەنجان رەوانەی سوریا دەكەن‌و دەنێردرێنە نێو ریزی چەكدارەكانی سوپای ئازادەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار