٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گۆڤارێكی ئەڵمانی: لەداهاتوودا كورد دەبێتە دەوڵەت

سەرچاوە: KDP.info

ئەڵمانیا – KDP.info / گۆڤارێكی ئەڵمانی راپۆرتێكی لەبارەی باكوری كوردستانەوە بڵاوكردووەتەوە و لە دووتوێی سی لاپەڕەیەدا بەوردیی باسی لە ژیانی كورد كردووە. تەئكیدی لەوەكردووەتەوە، کە كورد دەبێتە دەوڵەت، ئەوەش لەكاتێكدا كە ئێستا ئاشتەوایی لە توركیا بەردەوامی هەیە، گۆڤاری (زینیت)ی ئەڵمانی لەو راپۆرتەدا نەخشەی كوردستانی لە بەرگی یەكەمی گۆڤارەكە داناوە و ئاماژەی بە كەلتور و زمان و بوونی  كورد كردوو، زۆربەی نووسین و بەدواداچونەکەشی   لە سەر مێژوو بەرخودانی کورد لەماوەی خەباتی سیاسی و چەکداری شۆرشەکانی ئەو نەتەوەیە بووە کە گەورترین نەتەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە تا ئێستا دەوڵەتی نییە .ئەو گۆڤارە ئەڵمانیە کە خوێنەرێکی بەرچاوی لەو وڵاتەدا هەیە، تەئكیدی لەوەكردووەتەوە، کە لەداهاتوودا كورد دەبێتە دەوڵەت، ئەوەش لەكاتێكدا كە ئێستا ئاشتەوایی لە توركیا بەردەوامی هەیە و كورد لە خۆرئاوای كوردستانیش بەنیازی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆیە.پێی وایە کورد لەداهاتوو دەوڵەتێکی سەربخۆ رادەگەینێت.

هەواڵی پەیوەندیدار