٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەمید سەرحەد قادر لەھەوڵێکی تیرۆرستی رزگاری بوو

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک- تایبەت بەKDP.info/عەمید سەرحەد قادر ئاشکرایکرد،ئەمڕۆلەکاتی گەرانەوەیان لەھەڵمەتێکی گەران وپشکنیندا لەھەوڵێکی تیرۆرستی رزگاریان بوو.

عەمید سەرحەد قادر بەرێوبەری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکووک بەkdp.infoراگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ ھەڵمەتێکی گەران و پشکنینیان بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزە ئەمنیەکان سوپای عێراق لە سنوری دوبز ئەنجامدا، کە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو تەقینەوە لەو ناوچەیە رویدا و لەئاکامدا نۆ کەس گیانی لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

عەمید سەرحەد قادر گوتیشی: لەو ناوچەیە 4تیرۆرستی داواکراو دەست گیرکرابوون و لەکاتی گەرانەوە چەند گولە ھاوەنێک دانرابوون لەسەر رێگا و تەقیەوە، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زەرەرێکی نەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار