٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھونەرمەندی ناسراوی شاری سلێمانی سەڵاح باڵا بەرز کۆچی دوای کرد

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info/ شەوی رابردوو ھونەرمەندی بواری شانۆ ودراما سەڵاح باڵابەرز کۆچی دوای کردو ئەمڕۆش لە شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.

لە مبارەیەوە سەرۆکی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان نیاز نوری بەkdp.infoراگەیاند: دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیەکی درێژخایەن شەوی رابردوو سەڵاح باڵابەرز ھونەرمەندی ناسراوی شاری سلێمانی کۆچی دوای کرد.

نیاز نوری گوتیشی:سەڵاح باڵابەرز لەساڵی حەفتاکانەوە لە بواری شانۆ ودراما کاردەکات و تائێستاش بەشداری لەچەندین دراماو شانۆدا کردووە.

نوری رونیشیکردەوە، داوا لەحکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین زیاتر ئاور لە ھونەرمەندان بداتەوە، بەتایبەت لە کاتی توشی نەخۆشی درێژخایەن دەبن، بۆیە بەپێویستی دەزانین سندوقێکی ھاوکاری ھونەرمەندان دابنرێت و لەکاتی نەخۆشکەوتنیان ھاوکاری و چارەسەریان بۆ بکرێت.

ناوبراو رونیشیکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا تەرمی خوالێخۆش بوو لەشاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.

هەواڵی پەیوەندیدار