٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

توركیا..هێزەكانی پۆلیس هەڵمەتێكی دەستگیركردنی خۆپیشاندەرانی دەستپێكرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ – KDP.info/ هێزەكانی پۆلیسی توركیا دەیان خۆپیشاندەری بە تۆمەتی ئەنجامدانی كردەوەی توندوتیژیی دەستگیركرد. لەمبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە هێزەكانی پۆلیسی توركیا لە شاری ئەستەنبۆڵ سیی كەسی دەستگیركردووە بە تۆمەتی ئەوەی كە لە خۆپیشاندانەكانی ناڕەزایی لەهەمبەر پرۆژەیەكی پارگی گەزی توندوتیژییان ناوەتەوە . شایانی باسە كە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە و دوای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی پاركی گەزی لە ئیستانبۆڵ ئەمە هەڵمەتی پێنجەمی دەستگیركردنی خۆپیشاندەرانە كە تا ئێستا بە دەیان خۆپیشاندەر بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیركراون.

هەواڵی پەیوەندیدار