بەشێک لە کرێکاری ده‌رکراوی کورد له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی خامه‌نه‌یی گردبوونه‌وه

تاران – KDP.info/ ژمارەیەک لە کرێکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان و کرێکارانی ئێران رایانگەیاند . ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى پێویستیان لەبارەی داواکارییەکانیان نه‌درێته‌وه،ئەو کات له‌تاران ده‌مێننه‌وه و پانتایی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی کۆماری ئێسلامی ئێران و ناوه‌نده‌کانى دیکه‌ى په‌یوه‌ندیدار دەگوازنەوە، له‌درێژه‌ى ناڕه‌زایه‌تى کرێکاران له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان ، ئه‌مجاره کرێکاران له‌تاران له‌به‌رده‌م نوسینگه ده‌فته‌رى خامه‌نه‌یی کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا که‌به‌ده‌یان کرێکارى ده‌رکراوى کارخانه‌ى تواندنه‌وه‌ى ئاسنى کوردستان تێدا به‌شدار بوون. سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی ناوخۆی ئێران رایانگه‌یاند: که (250) کرێکارى (کارخانه‌ى تواندنه‌وه‌ى ئاسنى کوردستان ) له‌سه‌ر کار ده‌رکراون که‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کرێکاران بۆ ده‌ربڕینى نارڕه‌زایه‌تی، به‌ره‌و شارى تاران به‌ڕێ که‌وتون و له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی (خامه‌نه‌یی) له‌تاران گردبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌رییان ئه‌نجامدا و داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر کاره‌کانیان و پێدانی حه‌قده‌ستی ته‌واو ئاراسته‌ی خامنه‌یی کرد. هه‌روه‌ها کرێکاران ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى پێویستیان نه‌درێته‌وه، له‌تاران ده‌مێننه‌وه‌و پانتایی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران و ناوه‌نده‌کانى دیکه‌ى په‌یوه‌ندیدار به‌رین ده‌که‌نه‌وه.




