ھندرێن مەحمەد ساڵح:بڕیارە نوێیەکەی کۆمسیۆن کێشەمان بۆ دروست دەکات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریکی نوێی دەرکردووە کە پێویستە جیاکردنەوەی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ھەموو کۆبکرێتەوە لەچەند شوێنێک جیابکرێتە، بەڕێوبەری ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنیش دەڵێت: ئەمە کێشەی زۆرمان بۆ دروست دەکات.
ھندرێن محەمەد ساڵح بەڕێوبەری ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنێ باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیارێکی نوێی دەرکردووە سەبارەت بە جیاکردنەوەی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە پێویستە لە ھەر پارێزگایەک ھەموو دەنگەکان کۆبکرێنەوە لە چەند بنکەیەک جیابکرێنەوە، کە ئەمەش کێشەی زۆر بۆ ئێمە دروست دەکات، تایبەت لەناوچە شاخاویەکان.
ھندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی: کۆکردنەوەی ئەم ھەموو سندوقی دەنگدان کاتی دەوێ و کێشە دروست دەکات، بۆ نمونە ئێمە لە سنوری ھەولێر 2ھەزارو600بنکەمان ھەیە پێویستە ھەموو سندوقی دەنگدان کۆ بکرێنەوە لە چوار بنکە و لەوێ جیابکرێنەوە.
ناوبراو راشیگەیاند: ئێمە بەرەسمی داوایەکمان ئاراستەی کۆمسیۆن کرد بۆ ئەوەی ئەم بڕیارە جێبەجێنەکرێت، بەڵام داواکەی ئێمەیان رەتکردەوە.
پێشتر پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگدەکان لەھەمان ئەوبنکانەی دەنگدانی لێ ئەنجام دەدرا دوای تەواو بوونی کاتی دەنگدان ھەر لە ھەمان شوێن جیادەکرانەوە.
بڕیارە 21ئەیلولی داھاتوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە بچێت.




