٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە سوریا 1450مزگەوت وێران كراون

سەرچاوە: KDP.info

سوریا – KDP.info / لە سوریا لەدەرنجامی شەڕ پێکدادانەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە بێجگە لە کوژرانی دەیان هەزار کەس ، هاوکات بەسەدان مزگەوتیش بەر تۆپ و مووشەک کەوتون و لە ناوچوون کە هەندێکیان مزگەوتی مێژوویین، تۆڕی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: لەوەتەی راپەڕینی گەلانی سوریا دژی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد پەرەی سەندووە 1450 مزگەوت وێران كراون. بەپێی راپۆرتێكی تۆڕی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، لەسەرتاسەری ووڵاتەكەی 1450 مزگەوت لەلایەن بەعسیەكانەوە وێران كراون، هەندێك لەو مزگەوتانەش ناویان لەنێو شوێنەوارە كۆنەكانی جیهانی ئیسلامی بووە. جیگای ئاماژەدانە لەنێو ئەو مزگەوتانەی كەلەلایەن هەردوو بەرەی شەڕی سوپای ئازاد و سوپای سەر بەرژێمی ئەسەد لەسوریا  بۆردومان كراون، مزگەوتی    خالیدی كوڕی وەلید  و  لەگەڵ مزگەوتی بەنی ئومەیە لەشاری حەلەب کە  منارەی ئەو مزگەوتە  لەلایەن  نورەددینی زەنگی  یەوە دروست كراوە و بۆ سەدان ساڵ پێشی ئێستا دەگەڕێتەوە لەم شەڕەدا وێران كرا ، هەروەها مزگەوتی عومەری و بیلالی كوڕی رەباحیش چەند جارێك بۆردومان كراون و تێکشکێندراون. هاوکات بەپی دوا ئاماری تۆڕی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ پتر لە 100 هەزار کەس بەهۆی ئەو شەڕەوە کوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار