٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزیری تەندروستی دوو پزیشكی لە سۆران و چۆمان سزادا

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- تایبەت KDP.info/ وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەسەركردنەوەی رەوشی تەندروستی سۆران و لێپێچینەوە لە بارودۆخی تەندروستی و پزیشكان سەردانی قەزای سۆرانی كرد.

 وەزیری تەندروستی سەردانی سۆرانی كردو لە كێشەو گرفتەكانی كەرتی تەندروستی كۆڵیەوەو لە سەرەتادا بەیاوەری قائیمقامی سۆران و بەرێوەبەری تەندروستی سۆران سەردانی نەخۆشخانەی ئاشتی كردو بەشەكانی بەسەر كردەوەو سەردانی نەخۆشەكانیشی كردو پرسیاری لە نەخۆشەكان كرد، سەبارەت بە گرفت و كێشەكانیان، وەك دیاربوو لە ئەنجامی نارەزای نەخۆش و هاولاتیان لە نەخۆشخانەكانی دەرەوەی سۆران وەزیری تەندروستی دەستی كرد بە لێكۆلینەوە وەك دكتۆر مەقسود ئیسماعیل بەرێوەبەری تەندروستی سۆران تایبەت بە kdp.infoگوت: لە ئاكامی پرسیاری وەزیری تەندروستی لە یەكێك لە نەخۆشەكان، لەكوێوە هاتووە، بە نارەزایەوە بە وەزیری وت شەوی رابردوو دكتۆری ئێشكگر لە نەخۆشخانە نەبوو بۆیە رەوانەی نەخۆشخانەی سۆرانیان كردووە، وەزیری تەندروستیش بریاریدا، كە ئەو دكتۆرە بۆ ماوەی پێنج رۆژ سزا بدرێت. هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە كاتی سەردانی وەزیر بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی دكتۆری ددان ئامادەنەبووە، بۆیە ئەویشی سزادرا.

هەواڵی پەیوەندیدار