٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زانكۆ حەلەب دكتورا فەخرییەكەی خۆی لە ئەردۆغان وەرگرتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ رۆژی سێشەممە زانكۆی حەلەب لە سووریا رایگەیاند كە ئەو دكتۆرا فەخرییەی كە لە ساڵی 2009دا پێشكەشی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغانی كردووە وەریدەگرێتەوە.

لەم بارەیەوە رۆژنامەی پوستای توركی بڵاوی كردووەتەوە كە زانكۆ حەلەب لە سووریا رایگەیاندووە بە هۆی سیاسەتەكانی سەرۆك وەزیری توركیا لە دژی حكوومەت و خەڵكی سووریا ناچارە ئەو دكتۆرا فەخریەی كە لە ساڵی 2009دا پێشكەشی ئەردۆغانی كردووە لێ بستێنێتەوە.

زانكۆی ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەردۆغان لە لایەكەوە لە دژی حكوومەت و خەڵكی سووریا دەستی بە پشتگیری كردنی دوژمنانی خەڵك و حكوومەتی سووریا كردووە و لە لایەكی دیكەیشەوە لە نێو توركیادا لە بەرامبەر خۆپێشاندەرەكاندا بە شێوەیەكی نایاسایی هەڵسووكەوتی كردووە بۆیە ئەو دكتۆرایە كە لە ساڵی 2009 پێمان داوە لێ دەستێنینەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار