٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بەكار هێنانی گازی بیبەری لە توركیا بە نایاسایی وەسف كرد

سەرچاوە: KDP.info

بروكسل- KDP.info/ دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە دانیشتنی خۆی سەبارەت بەو سكاڵایانەی كە لە دژی حكوومەتی توركیا تۆمار كراون، رایگەیاند كە تا ئێستە بە هۆی بەكار هێنانی گازی بیبەرەوە ژمارەیەكی زۆر خۆپێشاندەر و هاووڵاتی مەدەنی لە توركیا بریندار بوونە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ئینتێرنێت خەبەری توركی بڵاوی كردووەتەوە كە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا رۆژی سێ شەممە لە دانیشتنی تایبەتی خۆیدا بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو سكاڵایانە كە لە دژی توركیا تۆمار كراون، باسی كێشەی بەكار هێنانی گازی بیبەری لە دژی خۆپێشاندەرەكان كردووە و رایگەیاندووە كە بە هۆی بەكار هێنانی گازی بیبەرەوە تا ئێستە ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە خۆپێشاندەر و هاووڵاتییانی توركیا بریندار بوونە و بەكار هێنانی ئەم گازە مەترسیدارە و لەگەڵ یاساكانی یەكیەتی ئەورووپادا ناگونجێت بۆیە بریار دراوە كە لەمەو بەدواوە بەكار هێنانی ئەم گازە قەدەغە بكرێت.

دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە بەكار هێنانی گازی بیبەر دەتوانێت ببێتە هۆكاری كوشتن و بریندار كردنی گرانی خەڵك بۆیە یاساكانی یەكیەتی ئەورووپا بە هیچ شێوەیەك رێگە بە بەكار هێنانی ئەم گازە نادەن.

هەواڵی پەیوەندیدار