جەمیل چیچەك: پەرلەمان بووەتە گازینو

ئەنقەرە-KDP.info/ سەرۆكی پەرلەمانی توركیا جەمیل چیچەك بە هۆی رووداوەكانی ئەم دوایەی نێو پەرلەمانی توركیاوە رەخنەی توندی ئاراستەی پارت و لایەنەكانی نێو پەرلەمان كرد و گوتی: هەڵسووكەوتی پارت و لایەنەكانی نێو پەرلەمان شیاوی پەرلەمان نییە.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی سون خەبەری توركی بڵاوی كردووەتەوە كە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا جەمیل چیچەك بە هۆی شەڕ، دەمقاڵە و كۆبوونەوەكانی گرووپی پارتەكانی نێو پەرلەمانی توركیا، رەخنەی زۆر توندی ئاراستەی پارت و پێكهاتەكانی نێو پەرلەمان كردووە و گوتوویەتی: پارت و پێكهاتەكانی نێو پەرلەمان بە هۆی هەڵسووكەوت و قسە و چەپڵە لێدانی خۆیانەوە پەرلەمانیان كردووە بە گازینو و ئێمەیش وەكو سەرۆكایەتی پەرلەمان پێمان ناكرێت كە هەر رۆژ ئەندام پەرلەمانێك لە خۆمان بڕەنجێنن.
سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی دەستووری نوێ توركیایش جەمیل چیچەك ئاماژەی بەوە كردووە كە سەرەڕای ئەوەی ماوەیەكی زۆر درێژە كە كۆمیتەی ئامادەكار دەستی بەكار كردووە بەڵام تا ئەمرۆ هیچ جۆرە ئەنجامێكی باش بە دەست نەكەوتووە و ئەو چەند مادەیەیش كە ئامادە كراون جێگای رەزامەندی ئێمە وەكو سەرۆكایەتی پەرلەمان نین.
ناوبراو هۆكاری لاواز بوونی كۆمیتەی ئامادەكاری دەستووری بۆ نەبوونی دیالوگ لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا گەڕاندەوە و گوتی: پارت و لایەنە سیاسییەكان جەژنە و جەژن ناچن سەردانی یەكتر ناكەن بۆیە ناتوانین لە ماوەیەكی دیاریكراودا دەستووری نوێ ئامادە بكەین.




