حاجی ئۆمەران.. هاموشۆی گەشتیاری بە رێژەی زیاتر لە سەدا 50 زیادی كردووە

حاجی ئۆمەران – KDP.info/ هاموشۆی گەشتیاری لە نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بە رێژەی زیاتر لە سەدا پەنجا زیادی كردوە، بەڵام تا ئێستا گەشتیارانی هەرێمی كوردستان لەو دیو سنوری تەمەرچینی ئێران بۆ ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر لە چاوەروانی دا دەمێننەوە. بە پێی ئاماری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە پێنجسەد هەزار گەشتیار لە ڕێگەی دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران _ تەمەرچین، لە نێوان كوردستان و ئێران گەشتیاری كردوەو بەو رێژەیەش هاموشۆی گەشتیاری بۆ زیاتر لە سەدا پەنجا بەرزبونەوەی بە خۆیەوە بینی وە. لە گەڵ تەواوی ئاسانكاریەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەشتیاریە بیانیەكان، لێ گەشتیارانی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنن كە زۆر جار لەو دیوی سنوری تەمەرچینی ئێران زۆر لە چاوەروانی دەمێننەوە. وەك قائیمقامی چۆمانیش باسی لێوەكرد ئەوان لە سەرجەم كۆبوونەوەكانی مانگانە ئەو پرسەیان بە لایەنی ئێرانیان راگەیاند.




