٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران.. پارتی ئیعتمادی میللی دەستی بە كارەكانی كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئێران – KDP.info/ ئاژانسی دەنگوباسی ئیسنا لە سەر زاری محەمەد جەواد حەقشناس ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی ئیعتمادی میللی بلاویكردەوە پارتی ئیعتمادی میللی كە لە لایەن مەهدی كەروبییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت دەستی بە كارەكانی كردۆتەوە. هاوكات حەق شناس ئاماژەی بەوەشكردووە كە پارتەكەیان یەكەمین كۆبونەوەی پێش مانگی رەمەزانی پیرۆز ئەنجام داوە. هەروەها حەق شناس روونیشیكردەوە كە دەرئەنجامی كۆبونەوەی رابردووی پارتەكەیان پشتیوانی كردن لە حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری هەلبژێردراوی ئێران و ئەنجامدانی كۆبونەوەی وەرزی ئەنجومەنی ناوەندی پارتەكەیان بووە. سەبارەت بە دەستنیشانكردنی كەسێكی بۆ جێگای مەهدی كەروبی رایگەیاند ئەنجومەنی ناوەندی پارتەكەیان سوورە لە سەر یەكلاكردنەوەی كێشەی سكرتێری گشتی و لە كۆبونەوەیان لەگەل حەسەن روحانی خوازیارن كە كێشەی كەروبی لە چوارچێوەی یاسادا یەكلای بكرێتەوە. جێی باسە كە دوای ئەوەی لە هەلبژاردنی خولی دەیەمی سەرۆكایەتی ئێران ناوبراو تانەی لە ئەنجامی هەلبژاردنەكاندا و بەو هۆیەوەش ئالۆزی لە زۆربەی شارەكانی ئێران رووی دا و لە بەرامبەریشدا دەسەلاتدارانی ئێران ماوەی دوو سال و نێوە لە مالەكەی خۆیدا دەستبەسەر كردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار