لوبنان .. لە تەقینەوەیەكدا 3 كەس بوونە قوربانی

لوبنان - KDP.info/ بۆمبێكی دانراو لەسەر رێگەی مەجدەل عەنجەر بەرەو دەروازەی سنووری مەسنەع لە نێوان لوبنان و سووریا لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بە ئۆتۆمبیلێكی جۆری جی ئێم سیدا تەقییەوە دەنگۆی ئەوە هەیە چەكداری سەر بە حزبوڵڵایان تێدا بووبێت و بەرەو سووریا ڕۆیشتبن. لە ئاكامی ئەو تەقینەوەدا دوو كەس بریندار بوونەو یەكێكی دیكەیش كوژراوە. هەواڵەكان ئاماژە بەوە دەكەن ئەو كوژراوو بریندارانە سەر بە حزبوڵڵان و لە كاتی تەقینەوەكەیشدا تەقەیەكی زۆر لە ئۆتۆمبیلەكە كراوە پێش ئەوەی هێزەكانی سوپای لوبنان چواردەوری ناوچەكە بدەن و بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە بگوێزنەوە.




