٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

میسر..حكوومەتی كاتی لە بەردەم سەرۆكی كاتی سوێندی یاسایی خوارد

سەرچاوە: KDP.info

میسر-KDP.info/ حكوومەتی كاتیی میسر لە بەردەم سەرۆكی كاتیی عەدلی مەنسوور سوێندی یاسایی خوارد. ئێوارەی ئەمڕۆ كابینەی حكوومەتی نوێیی میسر بە سەرۆكایەتی حازم بەبلاوی و بە ئامادەبوونی تەواوی پێكهاتەی كابینەكەوە سوێندی یاسایی لە بەردەم سەرۆكی كاتیی خوارد. پێكهاتەی حكوومەتی نوێیی میسر كە سوێندی یاسایی بە جێگەیاند لە ژمارەیەك پارت و لایەنی سیاسی میسر و پارتە لیبرال و سەربەخۆكان پێكدێت و پێشتریش حازم بەبلاوی سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە داوای بەشداریكردنی ئاراستەی تەواوی حزب و لایەنەكانی وڵات، بە كۆمەڵەی ئیخوان و موسلیمینیشەوە كردبوو، بەڵام لای خۆیانەوە ئیخوانەكان بەشداریكردنیان لەو حكوومەتە رەتكردەوە. دوای ئەوەی سوپای میسر سەرۆكی پێشووی لە دەسەڵات دوورخستەوە و عەدلی مەنسووری كرد بە سەرۆكی كاتیی، حكوومەتی كاتی میسر بە سەرۆكایەتی حازم بەبلاوی پێك هات.

هەواڵی پەیوەندیدار