٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەماهەنگی لە نێوان ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان و رێكخراوی یۆنامی

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info/ لە كۆبوونەوەیەكدا لە نێوان ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان و رێكخراوی یۆنامی، هەماهەنگی لەنێوان ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمانوئەو رێكخراوە نێودەوڵەتییە دووپاتكرایەوە.

 خاتوو پەخشان زەنگنە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، بەئامادەبوونی خاتوو فلۆرین گۆرگیس بەڕێوەبەری گشتی لە ئەنجومەن پێشوازی لە "سۆكۆل كۆندی" بەرپرسی یۆنامی لە هەرێمی كوردستان كرد.

  خاتوو پەخشان زەنگنە پوختەیەك لە گرنگترین چالاكییەكانی ئەنجومەن و پرۆژە نوێكانی ئەنجومەنی بۆ بەرپرسی یۆنامی باسكردو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئەنجومەنی خانمان ستراتیژیەتێكی نوێی داڕشتووە بۆ گەشەپێدانی ئافرەتان لە هەرێمی كوردستاندا كە لەماوەی حەوت ساڵدا لە بەرژەوەندی بەرەوپێش بردنی رەوشی ژنان لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.

 لەلایەن خۆیانەوە سۆكۆل كۆندی هەوڵ و كۆششەكانی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمانی لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و گەشەپێدانی رەوشی ژنانی هەرێمی كوردستان بەرزنرخاندو ئامادەیی یۆنامیشی بۆ هەر هاوكارییەكی پێویست دووپات كردەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار