٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان رێژەی زەكاتی پارە‌و سەرفیترە‌و فیدەیان دیاریكرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ لە فەتوایەكیاندا ئەمڕۆ لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان رێژەی زەكاتی پارە‌و سەرفیترە‌و فیدەیان دیاریكرد، لە فەتواكەدا بەم شێوەیە دیاری كراوە :-

یەكەم: زەكاتی سەرفیترە بۆ هەر كەسێك سێ هەزار دینار داندراوە. دووەم: بۆ فیدیەی هەر رۆژێكیش بۆ ئەوانەی فیدیەیان لەسەرە سێ هەزار دینارە. سێیەم: بڕی ئەو پارەی زەكاتی لێدەكەوێت چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزارە، هەر كەسێك ئەو رێژەی پارەی هەبێت‌و ساڵێكی بەسەردا سووڕابێتەوە زەكاتی لێدەكەوێت‌و، بۆ هەر ملیۆنێك بیست و پێنج هەزار دینار دەبێتە زەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار