٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر. ئەو قوتابیانەی پۆلی 12ی ئامادەیی بە پلەی یەكەم دەرچوون خەلاتكران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ پاش دەرچونی ئەنجامی كۆتای قوتابیانی پۆلی دوازدە لەخولی یەكەم، ئەو قوتابیانەی بەپلەی یەكەم دەرچوون لەبەشەكانی زانستی و وێژەیی لەسنوری پارێزگای هەولێربوون، ئەمرۆ لە رێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و تاهیر عەبدوللا جێگری پارێزگاری هەولێر و بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەرێوەبەری پەروەردەكانی دەوروبەر و مامۆستایان و كەسوكاری قوتابیە یەكەمەكان لەرێو رەسمێكدا لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی رێزیان لێنراو خەڵات كران .

لەرێورەسمەكەدا بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر پەیڤێكی پێشكەش كرد تێیدا دەستخۆشی لەهەموو ئەو كەسانە كرد كە رۆڵیان لە سەركەوتنی ئەو قوتابیانە دا هەبووە تا بتوانن ئەو نمرە بەرزانە بەدەست بێنن و ببنە مایەی فەخر و شانازی بۆ ئێمەو شارەكەمان . بێگومان ئیرادەی بەهێزی قوتابیەكانیش لاەنێكی گرنگ بووە لەو سەركەوتنە لەگەڵ بوونی پاڵپشتی كەسوكاریان.

دواتر نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە وتەیێكدا باسی لەهەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد لەپێناو بەرەو پێش بردنی پرۆسەی خوێندن لە كوردستان تابتوانرێت نەوەی هاوشێوەی ئەو قوتابیە سەركەوتوانە پەروەردە بكرێن، هاوكات گوتیشی پێویستە رێز لەخانەوادەی ئەو قوتابیانە بگیرێت كە رەنجی منداڵەكانیان بەفیرۆ نەچوە، لەكۆتایشدا گوتی: ئێمە هەوڵ دەدەین خزمەتی سیستمی پەروەردەیی دەكەین بەپێی ئەو توانایانەی هەمانە.

لەكۆتای مەراسیمەكەشدا لەلایەن ئامادەبوانەوە قوتابیە یەكەمەكان و بەرێوەبەری پەروەردەكان و بەێوەبەری قوتابخانەكان خەڵات كران و رێزیان لێگیرا .

 

هەواڵی پەیوەندیدار