حکوومەتی عێراق بەنیازە 20 ده‌ستگیركراو راده‌ستی ئوردن بکاتەوە

بەغدا – KDP.info / ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق سه‌رقاڵی راده‌ستكردنه‌وه‌ی 20 ده‌ستگیركراوی ئوردنن له‌كۆی ئه‌و 56 ده‌ستگیركراوه‌ی له‌گرتووخانه‌كانی عیراق به‌تاوانی جۆراوجۆر حوكمیان به‌سه‌ردا دراوه‌و لێخۆشبوونی تایبه‌ت ده‌یانگرێته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌حه‌یاتی راگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردون داوایانكرد حكومه‌تی به‌غدا هه‌مان ئه‌و میكانیزمه له‌به‌رچاو بگرێت له‌راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه ئوردونیه‌كان، كه راده‌ستكراوه‌كانی دیكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی پێ ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان كردۆته‌وه"، ئاشكراشیكرد: وتوێژو مشتومڕی به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵاتی عیراق و ئوردون له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی زیندان كراوه‌كانیان، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه به‌غدا ئه‌و ده‌ستگییر كراوانه‌ی ئوردن راده‌ست بكاته‌وه كه جێی گرنگی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یانن له‌به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌ستگییر كراوه عیراقیه‌كان بێ هیچ مه‌رجێك, سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد كه سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی ئوردون له ناو گرتووخانه‌كانی عیراق گوازراونه‌ته‌وه بۆ گرتوخانه‌ی ئه‌وپه‌ڕی پاراستن تا مامه‌ڵه‌ی یاسایی بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی 20 له‌و ده‌ستگیركراوانه به‌ره‌سمی بكرێت. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ئه‌وانه‌ی بڕیاری لێخۆشبوونی تایبه‌تی گرتونیه‌ته‌وه ئه‌وده‌ستگیركراوانه‌ی ئوردونن كه به‌تاوانی ئه‌وه‌ی سه‌ربه گروپه سه‌له‌فی و توندڕه‌وه‌كانن ده‌ستگیركراون و هه‌ندێكیشان تێوه‌گلاون له‌ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ناو به‌غداو چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی خۆرئاوای عیراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسیی سنوری عیراقیان به‌زاندووه..




