٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حکوومەتی عێراق چەند بڕیارێكی لە بەرژەوەندی ئافرەتانی بێوەژەن دەرکرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – KDP.info / نوری   مالیكی  سەرۆك وەزیرانی عێراق  چەند بڕیارێكی لە بەرژەوەندی ژنانی بێكەس و ئەو ژنانە دەكرد، كە هاوسەریان لەدەستداوە،  وەزارەتی دەوڵەت بۆ كاروباری ئافرەتانی عێراق  لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، سەرۆكی وەزیرانی عێراق نوری مالیکی  فەرمانێكی حكوومی گشتاندووە بەسەر هەموو وەزارەت و پارێزگاكاندا و فەرمانەكە تایبەتە بە ماف و جیاووكی تایبەتی بۆ ئافرەتانی بێ هاوسەر. بەپێی فەرمانەكەی سەرۆك  وەزیرانی حکوومەتی عێراق دەرفەتی دامەزراندن بۆ هەموو ژنێكی بێ هاوسەر دەڕەخسێندرێت، لە هەر پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون پشكێكی تایبەت بۆ ژنانی بێ هاوسەر تەرخان دەكرێت و هاوکات پێوستە  لە قەرزی دەوڵەت ببەخشرێن .لە بەیاننامەکەدا، نوری مالیكی  بڕیاریداوە لە كۆی گشتی ئەو پڕۆژانەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بنیاتنیان دەنێت پشكێكیان تەرخان بكرێت بۆ ئافرەتانی بێ هاوسەر.بەگوێرەی بەیاننامەكەی وەزارەتی كاروباری ئافرەتانی عێراق نزیکەی چوار ملیۆن ئافرەتی بێوەژن لە عێراق هەن و ئەوە یەکەمین جارە بریارێک لەبەرژەوەندی ئافرەتان لەو وڵاتە بدرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار