ئێران: کوردێک دەستنیشانکراو کێشەکانی کوردی بە حەسەن روحانی گەیاند

تاران – KDP.info / نۆێنه‌ری هەردوو شارەکانی نه‌غه‌ده و شنۆ له مه‌جلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران بە به‌رپرسی پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵگای كوردستان له گه‌ڵ حەسەن ڕوحانی سەرکۆماری تازە هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە دیاری كرا .حەسەن روحانی پێشتر و لە بانگەشەکانی سەردەمی هەڵبژاردن دا پەیمان و وادەی بە سوننەکان و کورد و نەتەوە ژێر دەستەکانی حکومرانی ئێران دا کە گرینگی بە مافەکانیان دەدا و هەروەها بۆ ئەمەش کەسایەتیەکی کوردی بە راوێژکاری هەڵبژاردووە. وەک ماڵپەری رۆژهه‌ڵات تایمز بڵآویکردۆتەوە، له چاوپێكه‌وتنی سه‌رۆك كۆماری تازه هەڵبژێردراوی ئێران له گه‌ڵ نوێنه‌رانی مه‌جلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران ، رۆژی یه‌كشه‌ممه رابردوو عه‌بدولكه‌ریم حوسێن زاده نۆێنه‌ری شاره‌كانی نه‌غه‌ده و شنۆ وه‌ك بەرپرسی دواداچوونی پەێوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران هه‌ڵبژێردرا. ئه‌و نۆێنه‌ره له نامه‌یه‌ك دا كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی گه‌یانده حەسەن ڕوحانی و بڕیار وایه له دانیشتنێكی دیكه دا به وردی باسی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی لەگەڵدا تاوتوێ بکات.




