عه‌بدولفەتاح سیسی: هێزه چه‌كداره‌كانی میسر بڕیاریان داوه له‌خزمه‌تی گه‌لدا بن

قاهیرە –KDP.info/ عه‌بدولفەتاح سیسی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان‌و وه‌زیری به‌رگری میسر رایگه‌یاند: فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان داوایان له‌محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراو كرد، راپرسی گشتی بكات، پاش ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییه‌كان له‌دژی تا ده‌هات فروانتر ده‌بوو، به‌ڵام مورسی به‌هه‌موو توانای خۆی و به‌پشتیوانیی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان به‌توندی ئه‌و داواكارییه‌ی ره‌تكرده‌وه.فه‌ریقی یه‌كه‌م عه‌بدولفەتاح سیسی له وته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كان‌و له‌یه‌كه‌م وتاری گشتی وه‌زاره‌تی به‌گریدا دوای له‌سه‌ركارلابردنی مورسی رایگه‌یاند: هێزه چه‌كداره‌كانی میسر به‌فه‌رمانده و كارمه‌ندانییه‌وه بڕیاریان داوه له‌خزمه‌تی گه‌لدا بن و ئیراده‌ی ئازادانه‌یان هه‌بێت بۆ بڕیاردان، ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی گشتی پێی باشبوو كه خودی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ملكه‌چی گه‌ل بێت و پڕۆسه‌ی راپرسی گشتی بكات، كه گه‌لی میسر خۆیان داواكاریه‌كانیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی به‌رزركرده‌وه و راسته‌وخۆ داوای چاكسازییان ه‌كرد له‌پڕۆسه‌ی سیاسی وڵات‌دا، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی به‌هه‌موو توانایه‌وه ئه‌و داواكارییانه‌ی گه‌لی ره‌تكرده‌وه. وه‌زیری به‌رگری میسر روونیكرده‌وه: كه دوو نوێنه‌ری ره‌وانه‌ی لای مورسی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی خودی مورسی داوا له ده‌نگده‌ران بكات ریفراندۆمی گشتی بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌ی بریتی بوو له‌ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو خواسته‌كان .




