كۆبوونەوەی هاوبەشی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەكتەبی ناوەندی راگەیاندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە 16/7 دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەهەولێر كۆبونەوە.
لەو كۆبونەوە هاوبەشەدا گفتوگۆ لەبارەی بەرپرسیارێتی هاوبەشی میدیایی و رۆشنبیری هەردولا بەرامبەر پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان كرا، لەم چوارچێوەیەدا جەخت لەوە كرایەوە كە هەرچەندە پارتی و یەكێتی بڕیاریان داوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كەبڕیارە لە21/ 9 بەرێوە بچێت بەلیست و بەرنامەی جیاو سەربەخۆ داببەزن، بەڵام پابەندیە بەردەوامەكانی رێكەوتنی ستراتیژی و پرنسیپەكانی هاوپەیمانێتی و ئەركە نیشتمانیەكانی دوای هەڵبژاردن و حكومڕانی پێكەوەیی و لەبەرچاوگرتنی بەرژوەندی گشتی كوردستان، بەردەوام بن و هەردولا داكۆكی لێبكەن.
لەتەوەرێكی تردا هەردولا تەئكیدیان لەوەكردەوە كە كار بەو ئاراستەیەدا بكرێ هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن لەكەشێكی دیمكرات و مەدەنی و بەگیانی بەرپرسیارێتی دوور لە وروژاندن بەرێوە بچێت و هەموولایەك بواری ئەوەی هەبێت بەئازادی و لەچوارچێوەی قانون و پاراستنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی بانگەشە بۆ بەرنامەو لیستی خۆی بكات، لەم روەوە مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی و دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی پابەندبونی خۆیان بەم بنەمایانەوە دوپاتكردەوە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
