پەرلەمانی عێراق یاسای خزمەت و خانەنشینی ھێزی ناوخۆی ھەموارکردهوەو ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق یاسای خزمەت و خانەنشینی ھەموارکردهوە و بەپێی ئەو ھەموارکردنە موچەیی خانەنشینان 100%وەک خۆی دەمینێ و کەم ناکرێتەوە و پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت،ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای خزمەت و خانەنشینی ھێزەکانی ناوخۆی ھەموارکردهوە، کە بەپێی ئەو ھەموارکردنە ھەر کەسێک لە ھێزەکانی ناوخۆ خانەنشین بێت یاخود شەھید بێت یاخود توشی روداوێک بێت، خانەنشینیەکەی100 % بۆ خەرج دەکرێت و مووچەکەی کەم ناکرێتەوە.
د.رزگار گوتیشی: پێشتر ئەوەی خانەنشیکرابا موچەکەی 80%بۆ خەرجدەکرا و ئەوەی توشی رووداوێک با50 % موچەکەی بۆ سەرف دەکرا، بەڵام بە پێی ئەوھەموارەی ئەمڕۆ کراوە موچەکەیان100%بۆ خەرج دەکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ھەموارکردنەوەی ئەم یاسایە ھێزەکانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.




