٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كونسوڵی گشتی تازەی توركیا لە هەرێمی كوردستان دەستبەكاربوو

سەرچاوە: KDP.info

بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك كونسوڵی گشتی تازەی كۆماری توركیا لە هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بەڕێز مهمد عاكف ئینعام سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی كرد و لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكوومەت پێشوازی لێكرا.
 
لە دیدارێكدا كە د. عبدالسلام رشید بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگە ئامادەبوو، باس لە بایەخی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو گەلی دراوسێ‌ و ئاست و قەبارەی وەبەرهێنان و جولەی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری توركیا كرا لە پێناو سوود و بەرژەوەندی هەردوولا.
 
فەلاح مستەفا پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە كونسوڵی گشتی تازەی كۆماری توركیا كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست. هاوكات ئامادەیی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی خستەڕوو بۆ هاوكاری و هەماهەنگی بەردەوام لە پێناو زیاتر پێشخستنی پەیوەندیەكان لە بواری سیاسی و ئابووری و بازرگانی و كەلتووری و پەروەردەیی.
 
مهمد عاكف ئینعام خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كە لە هەرێمی كوردستان وەك كونسوڵی گشتی وڵاتەكەیان دەستبەكار بووەو سڵاوو رێزی وەزیری دەرەوەی توركیا و وەزارەتی دەرەوەی گەیاندە حكوومەتی هەرێم و بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكوومەت. هیوای خواست بتوانێ‌ ئەرك و كارەكانی كونسوڵی پێشوو زیاتر پەرە پێبدات و ئاستی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا بگەیەنێتە قۆناغی پێشكەوتووتر. هاوكات ستایشی باری ئارام و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و پێشكەوتنە خێراكانی كرد.
 
هەردوولا باسیان لە بایەخی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا كرد كە كاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر بوژانەوی كەرتی ئابووری و وەبەرهێنان و سەقامگیری ناوچەكە بەشێوەیەكی گشتی.
 
لەتەوەرێكی دیكەی دیدارەكە باس لە پێشهاتە سیاسیەكانی ناوخۆی هەرێم و عیراق و ناوچەكە كرا

 

هەواڵی پەیوەندیدار