٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نە تۆ سەرۆك دەناسیت و نە سەرۆك پێویستی بە ناسینی تۆیە

سەرچاوە: KDP.info

  د. عمر نورەدینی

لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی ئاوێنە عەبدوڵڵای مەلا نوری لە دەڕبڕینێكدا ئاماژە بەوە دەدات كە (من مسعود بارزانیم ناسیبێت) لە وەڵامی ئەم جۆرە لێدوان و ڕایانەدا دەڵێین، هەرگیز تۆ سەرۆك بارزانیت نەناسیوە و ناشیناسیت ئاخر ئەو ئەو سەرۆكەیە كە متمانەی لە 70%ی دەنگی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی وەرگرتووە و ئەوان دەیناسن نەك تۆ!

سەرۆك بارزانی ئەو سەرۆكەیە كە بەڕێز ڕێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان كە تۆ ئەندامی تیایدا لە كۆبوونەوەی لەگەڵ جەنابی سەرۆك بارزانیدا و بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئەمینداری یەكگرتوو و ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی وتبووی: (ئێمە دەزانین كوردستان لە دەستێكی ئەمیندایە) مەبەستی ئەوە بووە سەرۆك بارزانی ئەو سەرۆكە ئەمینەیە كە كوردستانی لە دەستدایە، بەڵێ بەڕێزیان دەیناسێ نەك تۆ!

سەرۆك بارزانی ئەو سەرۆكەیە كە پۆڵ بریمەر حاكمی مەدەنی عێراق لە یاداشتەكانیدا دەڵێت (بارزانی كلیلی دۆزی كوردە)!

خاتوو (ئیما سكای) پرۆفیسۆر و سیاسەتمەداری بەریتانی و ڕاوێژكاری سیاسی پێشووی فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی هاووڵاتی ژمارە (1096) بەرواری11/7/2013 لە وەڵامی پرسیارێكدا كە دەربارەی كەسایەتی سەرۆك بارزانی لێی كراوە ئاوا ڕای خۆی دەردەبڕێت (سەرۆك مسعود بارزانی یەكێكە لەو سەركردە سەرنجراكێشانەی كە بینیومە لە عێراق زۆربەی بەرپرسانی ئێستای عێراق لەلایەن هاوپەیمانانەوە دوای ڕوخانی سەدام پلەیان پێدراوە بە پێچەوانەوە بارزانی خۆی ئەو ڕۆڵەی سەرۆكی بزووتنەوەی كوردی بەدەستهێناوە)! ئەمانە سەرۆك بارزانی دەناسن نەك تۆ!

ئەمانەو هەزاران نموونەی دیكەی لەو شێوەیە هەن كە گەواهیدەرن بۆ ناسینی ڕاستەقینەی ڕێزدار سەرۆك بارزانی وەك ڕێبەرێكی ئازادیخواز و سەركردەیەكی مێژوو كرد، ئەو پێویستی بە ناسینی تۆ نیە.

 

                  

  *جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار