نەخۆشـخانەیەك لە لوبنان 30 برینداری سوری دەردەكات
ئاژانسی فرانس پرێس-KDP.info / بەڕێوەبەری نووسینگەی كاروباری پەنابەرانی سوری لە لوبنان لەو بارەیەوە گوتی نەخۆشـخانەیەك لە باكوری لوبنان 30 برینداری سوری دەركردووە كە لە شەڕ و نائارامییەكانی ناوخۆیی سوریادا برینداربوونز
خالد مستەفا ئەمەی لەو بارەیەوە گوتی : بەهۆی نەدانی پارە لە بەرامبەر چارەسەركردنیان نەخۆشـخانەی "علم ئەلدین " لە ناوچەی منیـیە ئەو بریندارانەی دەركردووە. نابراو وهەروەها گوتیشی تەنانەت ڕێگەیان پـێنەداون شتەكانی خۆشیان بەرن. ئەو بریندارانە بە زۆر كراونەتە دەرێ و سووكایەتیـیان
پاشان بەشێـكیان بە زمانی بەڕۆژووەوە بۆ ماوەی نزیكەی 2 كاژمێر لەسەر شەقامێـكی نزیك نەخۆشـخانەكە چاوەڕێ بوون تاوەكو ئامبوڵانسەكانی خاچی سووری لوبنانی هاتووە و بۆ نەخۆشـخانەی زەهرای شاری تەرابلوسی گواستوونەتەوە.
كارمەندێـكی نەخۆشـخانەیەش لەو بارەیەوە گوتویەتی جگە لەوەی پارەی چارەسەركردنەكەیان نەدابوو، نەخۆشـخانەكەش وەكو كەمپـێـكی ئاوارە سوریـیەكانی لێهاتبوو و نەدەكرا خەڵـكی ناوچەكە تیایدا چارەسەربكرێن. نەخۆشـخانەكە دوو نهۆمیـیە و نزیكەی 40 قەرەوێڵەی نەخۆشی تیادایە .




